
kurdistan Barzani مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد
Originally uploaded by jan kurdistan
هه‌ر له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ومه‌زنی هه‌بووه له بزاڤی نیشتیمانیی دیموكراتیی كوردستاندا. تاكو ئێستایش ڕووناكیی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دابینكردنی ڕێگای سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.
كێ هه‌یه ناوبانگی ئه‌و جوامێره‌ی نه‌بیستوبێت؟ ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره كه فێرگه‌یه‌كی خه‌بات و موتوربه‌كراو به بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی چه‌ندین نه‌وه‌ی كوردی له‌و ڕێبازه‌دا پێگه‌یاند. ئه‌ز چه‌ند جارێك شادمان بوومه به دیتنی ئه‌و قاره‌مانه، چ له‌ناو شۆرشدا، چ له ده‌ره‌وه‌ی ولإت. ئه‌ویش خۆشحاڵبوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له‌یادمه جارێك له‌و جارانه من و هه‌ڤاڵه‌كانم له ئامۆژگای كادیران چاومان پێكه‌وت و باسی ئامۆژگاكه‌مان بۆده‌كرد كه چۆن به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌ڕوات به‌ڕێوه. له‌و ئاخاوتنه‌دا پێیوتین: ستایش بۆ خودا كه گه‌له‌كه‌مان به كادیری خۆی ئه‌م جۆره كاره سیاسییانه به‌ڕێوه ده‌بات، داواتان لێده‌كه‌م كه خه‌ریكی زانست و زانیاری بن چونكه كلیلی سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنن. هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكی تردا پێیوتین كه ده‌بێت ئه‌وه بزانن پاره شه‌ره‌ف دروستناكات، هه‌ر له‌و دیداره‌یدا ئه‌وه‌ی بۆگێڕاینه‌وه كه نوری سه‌عید سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سه‌رده‌می پاشایی عێراق داوای لێكردم ده‌ست له خه‌باتو تێكۆشان هه‌ڵبگرم به‌رابه‌ر به پاره‌و قه‌سرو پله‌وپایه به‌لإم من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بووم. نوری سه‌عید له‌و وه‌لإمه‌م سه‌ری سوڕماو وتی له‌به‌رچی؟!! منیش بێ دوودڵی پێموت: سه‌یركه…لای مرۆڤ دوو شت گرنگوسه‌نگینه كه ئه‌ویش شه‌رف و ژیانه. جا یا ئه‌وه‌تا ژیانی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ شه‌ره‌فی یان شه‌ره‌فی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ ژیانی. لای من واچاكه ژیانی خۆم بكه‌مه قوربانی بۆ شه‌ره‌فم، چونكه ژیانم نامێنی به‌لإم شه‌ره‌ف هه‌رگیز نامرێت، شه‌ره‌فی منیش گه‌لی كورده.
به‌رزانی مسته‌فا ،نموونه‌ی ئه‌و كورده‌یه كه نیوسه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی ڕزگاری گه‌له‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد. پارت لای ئه‌و ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك بوو، ئاره‌زووی ده‌سه‌لإتی نه‌بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆنه‌ویست بوو ، زۆر ڕكی له‌وه ده‌بووه‌وه كه به سه‌رۆك یان مامۆستا بانگیان ده‌كرد. بۆ یه‌كه‌مجار كه دیتمان ، هه‌ر له‌ڕێوه پێیان ڕاگه‌یاندین كه به‌و جۆره نازناوانه‌وه ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین .كاتێكیش كه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا بلإوكرایه‌وه زۆر پێیناخۆشبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی قاسم خۆی به سه‌رۆكی عیراق دائه‌نا، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورددا ده‌دییه‌وه كه هه‌موو مه‌زنییه‌كیان پێبه‌خشیبوو.
ده‌یوت ئه‌ز جووتیارم له‌گه‌ڵ جووتیاردا، كرێكارم له‌گه‌ڵ كرێكاردا. ته‌نانه‌ت جارێكیان پێیناخۆش بوو كه وه‌رگێڕێك به ژه‌نه‌ڕاڵ ناوی هێنا بوو. به‌لإم گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌رزانی نه‌ك هه‌ر بڕوای گه‌لی كوردی په‌سه‌ند كردبوو به‌ڵكو گه‌لی كوردیش بروای ته‌واوی خۆی پێبه‌خشی بوو زیاتر له هه‌موو ئه‌و
ئه‌و لێپرساراوو سه‌كردانه‌ی كه سه‌ربه پارت‌و ڕێكخراوه‌كان بوون.
گه‌وره‌یی به‌رزانی له‌وه‌دابوو كه لێزانانه توانیبووی بڕوای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بئاوێزێنێت. چونكه
به‌خۆی جگه‌له‌وه‌ی مه‌لایه‌كی ته‌واوبوو و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلامی پیرۆزبوو، به‌دنیا دیده‌ییشی سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیی بوو. واته كوردایه‌تی و ئیسلامێتی لای جیانه‌ده‌بووه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌یش كه ڕێز‌و حورمه‌تی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئایین و ئایینـزایانه‌یتر كه له كوردستاندا هه‌ر له دێرڕۆژگاره‌وه هه‌بوون. یه‌كێ له‌و گوزاره به‌نرخانه‌ی كه لێی بیسترابوو ده‌یوت: ده‌گونجێت قورئان ده‌ستوور بێت بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن.
به‌ڕاستی كه‌سایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌ر بوو. هه‌میشه هه‌وڵیده‌دا داد بچه‌سپێنێت، كه‌س مافی كه‌س زه‌وت نه‌كات، كه‌س به‌ناهه‌ق هه‌ڵنكوتێته سه‌ر كه‌سیتر. جارێكیان پێشمه‌رُگه‌یه‌ك له‌ده‌ست لێپرسراوێك سكالإی بۆ ده‌بات كه به‌ناهه‌ق لێیدابوو. ئه‌ویش دوای لێكۆڵینه‌وه بڕیاری سزادانی ئه‌و لێپرسراوه ده‌دا.
یه‌كێك له‌و هه‌ڵوێسته له‌یادنه‌چووانه‌ی، چوونی سه‌ددام حوسه‌ین بوو بۆ لای كه له دواگفتویدا داوای لێ‌كرد وازله شاری كه‌ركوك بهێنێت تاكو ئۆتۆنۆمییه‌كه ته‌واو جێبه‌جێ بكرێت، به‌رزانیش به توندییه‌وه داواكه‌ی ڕه‌دكرده‌وه پێیوت كه كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر شارێكی كوردستانه به‌ڵكو دڵی كوردستانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه وازله به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌و شاره بهێنێت و به ته‌نیاش بیگرپته ئه‌ستۆی زۆی.
تێڕوانینی به‌رزانی بۆ كێشه‌ی كورد هه‌ر باشوری كوردستان نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری كوردستان ئه‌و دروشمی بوو به‌گشتی. ڕاسته دروشمی دیمكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كورستان )) ی به‌رزكدبووه‌وه به‌لإم دووربینی ئه‌و بۆ كێشه‌كه دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیی كورد بوو له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا. به‌لایه‌وه مافێكی ڕه‌واو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه پشتگیری له بزاڤی نیشتیمانپه‌روه‌یی كوردستان بكات له گشت پارچه‌كاندا.
به‌رزانی نه‌مر… ڕێزگرتن به‌لایه‌وه ئه‌ركێكی گرنگبوو، زۆر بایه‌خی ده‌دا به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌س كاری خۆی بزانێت و ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی به‌رپرسیاربێت لێی و دڵسۆزانه جێبه‌جێی بكات. جارێكیان پێشمه‌رگه‌كانی پاسگه‌ی حاجی هۆمه‌ران ڕایده‌گرن و ناسنامه‌ی لێ داواده‌كه‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌ز مه‌لا مسته‌فام. له‌م كاره ستایشیان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیناخۆش بێت. به‌م شێوه‌یه‌یش نرخێكی به‌رزی به ژیانی مرۆڤی كورد ئه‌دا. بارزانی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌دا به ڕێزگرتن له هه‌موو تاكێك، هه‌ركه‌س له شۆێنی خۆیدا، جارێكیان پێشمه‌رگه ڕای ئه‌گرن له پاسه‌وانگه‌ی حاجی عومران، ناسنامه‌ی لێ داوا ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌لێ ئه‌ز موسته‌فا بارزانیم. ئینجا ستایشی خۆی ده‌رئه‌بڕێ بۆیان بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی ناخۆش بێت.
به‌رزانی نه‌مر… مرۆڤی زۆر خاكی بوو، كورد‌و ئاخێ كوردستانی زۆر به‌لاوه به‌نرخ و پڕبه‌هابوو. گوند‌و ئه‌شكه‌وتو دۆڵ‌و چیاكان لانه‌ی ژیان گوزه‌رانكردنو مه‌یدانی تاودانی خه‌باتو تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
چه‌نده شۆڕشگێڕ و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر بوو له ڕووی دوژمن‌دا، ئه‌وه‌نده‌یش ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست وپێشكه‌وتخوازبوو، زۆر حه‌زی ئاوه‌دانی بوو. به‌درێژایی خه‌باتی نه لێی بینراوه و نه لێی بیستراوه كه گندێكی سووتاندبێت، منداڵێكی كوشتبێت، په‌لاماری خاكێكی تری دابێت. له‌به‌رئه‌وه بایه‌ته له‌هه‌میشه‌یادی ئه‌و مرۆمه‌زنه په‌ند وه‌ربگرین و ڕه‌دووی ئاكارو ڕه‌وشتی بكه‌وین و وته‌كانی بخه‌ینه‌گه‌ڕ له خه‌بات وتێكۆشانماندا.
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی 1975ی جه‌زائیریش، كاتێك كه بۆ سێیه‌مجار چوومه‌لای، پرسیاری بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ی لێكردم و هه‌روه‌ها یادی خوا لێخۆش‌بوو سالح یوسفیشی كرده‌وه. له ئاخاوتنه‌كه‌یڕا ئه‌مه‌یشی وت: كاتێك كه ئێمه ڕێككه‌وتننامه‌ی ئازاری1970مان مۆركرد، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیم ڕاگه‌یاند كه زۆرگرنگه وریا بن، چونكه پێش مۆركردن تۆپخانه‌وفڕۆكه‌كانی دوژمنمان ده‌بینی كه چۆن هێرشیان ده‌كرده سه‌رمان، گومانم له‌وه‌دا نیه كه له‌مه‌ودوا هه‌مان كارده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی بیانبینین. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بین و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین، نه‌لێین مافی خۆمان وه‌رگرتووه ئیتر هه‌موو شتێك ته‌واوبووه. گرنگه بزانین نیازی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێم چییه؟
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه چه‌نده دیموكراتخواز و ئاشتیخواز بین، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌یش خۆڕاگر‌و كۆڵنه‌ده‌ربین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانمان. ڕاسته له‌و پلانه‌ی جه‌زایردا دوژمن سه‌وركه‌وت و ئێمه‌یش به‌ناچاری كشاینه‌وه به‌لإم له شۆڕش نه‌كشاینه‌وه و خوا یار بێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان به‌لإم به وزه‌و ویستوخوازێكی به‌هێزتره‌وه تا سه‌ركه‌وتن.
به‌ڵێ… دیسانه‌وه چه‌رخی كه‌چڕه‌و به بارێكی زۆر نامه‌ردانه خۆیدایه‌وه به‌سه‌رماندا. به‌شێوه‌ی نه‌خۆشییه‌كی زۆر سه‌ختی درێژخایێن چنگی دڕندانه‌ی له جه‌سته‌ی ئه‌و نه‌به‌رده گیركرد نه‌یهێشت له‌وه‌زیاتر خۆیڕاگرێت. ناچار له هه‌نده‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردن مایه‌وه، به‌لإم دڕنده‌یی ئه‌و نه‌خۆشییه گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی كه له توانا‌و بڕستی بخات و هه‌ر له هه‌نده‌ران دواسه‌ری ژیانی بنێته‌وه، له كاتێكدا كه ده‌روونی پڕبوو له ئێش‌وئازاری كوردوكوردستان.
با ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له دیرۆك و كورته‌یه‌ك له ژینباری سه‌رۆك به‌رزانی مسته‌فا بخه‌ینه به‌ر چاو به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك.
له 14 ئازاری 1903 له گوندی به‌رزان هاتووه‌ته دنیاوه. -
-له‌گه‌ڵ دایكی‌دا خرایه به‌ندیخانه‌ی موسڵ له 1906 پاش هه‌ره‌سی شۆرشی به‌رزان دژی سوڵتانڕه‌وی عوسمانلی.
له 1919وه هاته نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی كورده‌وه.-
-هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له شۆرشی شێخ مه‌حموددا به‌شداریكرد و بووه فه‌رمانده‌ی هێزێكی300 چه‌كدار.
له‌ساڵی 1920 براگه‌وره‌كه‌ی، شێخ ئه‌حمه‌د، كردی به نوێنه‌ری خۆی و ناردی بۆ لای شێخ سه‌عیدی- پیران، بۆ هاوده‌نگی كردن ده‌رباره‌ی به‌شداری كردن له شۆرشی ده‌رسیم.
له‌ساڵی 1932دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رزانی بوو دژ به هێرشی ڕژێمی عیراق و به سوپای- ئینگلستان. پاشان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و خێزانه‌كایناندا به‌ره‌و توركیا ڕێیان گرته‌به‌ر. له‌وێش توركه‌كان شێخ ئه‌حمه‌دیان گرت و دایانه ده‌ستی ڕژێمی عیراقه‌وه، ئینجا ڕه‌وانه‌ی موسڵ كرا.
-له‌ساڵی 1933دا كه دژێمی عیراق گوفتوگۆی له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌ددا كرد، به‌رزانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوو بۆ موسڵ، كه‌چی له‌وێ گیرا و ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌ر له‌وێیش ژاریان ده‌رخوارد دا، به‌لإم به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕێنه‌ر ڕزگاری بوو. پاشان ئه‌فه‌روز(نه‌فی)كرا بۆ چه‌ند شارێكی تر.
-تاكو ساڵی 1943 به‌رزانی هه‌ر به دوورخراوی مایه‌وه‌ودواجار ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی كرا، له‌وێ یارمه‌تی پارتی هیوا و چه‌ند دۆستێكی توانی هه‌ڵبێت و له ڕێگای كوردستانی ئێرانه‌وه خۆی بگه‌یێنێته‌وه ناوچه‌ی به‌رزان.
-له ساڵ 1945دا سه‌رپه‌رشتی شۆرشی به‌رزانی كرد دژی ڕژێمی عیراق كه پشتگیری هێزی ئاسمانیی بریتانیای له‌گه‌ڵدابوو. پاشان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانیدا چوو بۆ مه‌هاباد بۆ به‌شداركردن له په‌سه‌نكردنی كۆماری مه‌هابادی تازه له‌دایكبوو.
-له به‌هێزكردنی كۆماری مه‌هاباد به‌شداریكرد ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش كرا به سوپاسالإری كۆماره‌كه و له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تیشه‌وه پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی پێدرا.
-له‌ساڵی1946دا پارتی دیموكراتی كوردستان له باشوری كوردستانی(كوردستانی عێراق)دامه‌زراند و كرا به سه‌رۆكی. به به‌رده‌وامی له تێكڕایی كۆنگره‌كانی پارتیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵه‌بژێردرا, به سه‌رۆكیش مایه‌وه تاكو كۆچكردنی.
-بۆ به‌رگریكردن له كۆماری مه‌هاباد. چه‌ند شه‌ڕێكی سه‌ختی دژ به ڕژێمی شای ئێران كرد، دوای جوانه‌مه‌رگكردنی كۆماره‌كه، سوپاكانی ئێران و توركیا و عیراق له‌گه‌ڵ یارمه‌تی ئه‌مریكا و بریتانیا، هێرشێكی زۆریان كرده‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنی كه زیاتر له 2000 له چه‌كجداره‌كانی شه‌هیدكران. پاشان بڕیاریدا كه بڕوا بۆ ولإتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ 500 چه‌كداریدا، له ڕێگایش تووشی چه‌ند شه‌ڕێك بوو له‌گه‌ڵ سوپاكانی عیراق و توركیا و ئێران، تاكو گه‌یشته سۆڤیه‌ت و ڕووباری ئاراسی بڕی.
-پاش مردنی ستالین بارزانی گواسترایه‌وه بۆ مۆسكۆ، له‌وێش له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانی سۆڤیه‌ته‌وه ڕێزی لێ‌گیرا.
-پاش كۆده‌تای14ته‌مموزی1958، له‌ڕێی قاهیره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق، له قاهیره چاوی به جه‌مال عه‌بدولناسر كه‌وت.
له 6ی 10ی 1958 گه‌یشته به‌غدا و وه‌كو قاره‌مانێك پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رمی لێكرا. -
-له 11ئه‌یلولی 1961 پێشڕه‌وییی شۆرشی ئه‌یلولی كرد تا 1975.
پاش كوده‌تای به‌عسی عیراق له 8 شوباتی 1963، به‌رزانی ده‌ڤه‌ره‌كانی شۆرشی كوردی كرده‌وه بۆ- هه‌موو عیراقییه‌كان، به عاره‌ب و كه‌مایه‌تییه‌كانی تره‌وه.
- له حوزه‌یرانی 1967دا، كاتێك ولإتانی عاره‌ب هێرشیان كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، به‌رزانی فه‌رمانیدا كه شۆڕش شه‌ڕ دژی سوپای عیراق ڕاگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق هێزه‌كانی ته‌رخان بكات بۆ جه‌نگ له دژی ئیسرائیل. هه‌روه‌ها لایه‌نگریی ولإتانی عاره‌بی كرد له شه‌ڕی تشرینی1973دا.
به‌رزانی و ڕژێمی عیراق گه‌یشتنه مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی11ئازاری1970، كه به پێی، گه‌لی كورد- مافی ئۆتۆنۆمی هه‌بێت له كوردستانی عیراقدا.
هه‌ر به‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی ده‌ركرد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جیاببوونه‌وه، یاخود چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو دژی شۆرشی كوردستان.
ڕژێمی عیراق پاشگه‌زبووه‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه و هێرشی چه‌كداری كرده سه‌ر- شۆرشی كورد و به‌رزانی. كاتێك كه ڕژێم بۆیده‌ركه‌وت كه توانای له‌ناوبردنی شۆرشی نییه، ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری له 6ی ئازاری1975دا له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران‌دا مۆركرد، ئه‌مه‌یش به یارمه‌تیی ئه‌مریكا بۆ لێدانی شۆرشی كورد، له ئاكامی ئه‌و ڕێكه‌وتنه شوومه‌دا سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و به‌رزانی كشانه‌وه بۆ ئێران و ئیتر شۆرش هه‌ره‌سی هێنا.
-به‌رزانی ماوه‌یه‌ك له ئێران له‌ژێر چاودێریی ڕژێمی شا مایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌مابوو به ڕژێمی شای خیانه‌تكار و تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس بوو، ناچار ما به‌بیانووی چاره‌سه‌ركردن بڕوا بۆ ئه‌مریكا.
-دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران به سه‌ر ڕژێمی شادا به‌رزانی بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، له11ی شوباتی1979بروسكه‌یه‌كیشی نارد بۆ ئایه‌توڵلا خومه‌ینی.
-له 1ئازاری1979كۆچی دوایی كرد، پاش ژیانێكی دوورودرێژی پڕ له خه‌بات و قوربانی، ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه ئێران، له شارۆچكه‌ی شنۆ به خاك سپێردرا، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ڕێونیشانی ناشتنیدا به‌شدارییان كرد.
-دوای كۆچكردنی، كۆنفرانسی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ستراو له‌وێدا هه‌ڤاڵ مه‌سعود به‌رزانی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له هه‌مان كۆنفرانسدا لێكترازانێ ڕوویدا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سامی مه‌حمود عبدولرحمان. به‌خۆی و چه‌ند ئه‌ندامێك كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی گه‌لی كوردستانییان دامه‌زراند.
-له ساڵی 1991 ته‌رمه پاكه‌كه‌ی باوكی ڕابه‌ر (به‌رزانی) گواسترایه‌وه بۆ كوردستانی عیراق، بۆ دووه‌مجار له‌گوندی خۆی له به‌رزان به خاك سپێردرایه‌وه.
ئێمه شانازی ده‌كه‌ین به میراتی ئه‌و ڕابه‌ره مرۆڤدۆسته كه شوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه له وێژدانماندا. هه‌زار دروود بۆ گیانی پیرۆزت، ماڵئاوییت كرد له گه‌ل كاتێك له ناو دڵی هه‌مووان بووی، كۆچت كرد كاتێك كه دڵ پڕبوو له ئازار و چاویش له فرمێسك.