بارزانی ژیان و ڕه‌وتی خه‌بات
- له رێکه‌وتی1903/3/14 دا له گوندی بارزان له دایک بووه.
-له ساڵی 1906 له ته‌مه‌نی سێ سالێدا له به‌ندیخانه‌ی موسڵ له‌گه‌ل داکیا به‌ند بووه.
-له نێوان ساڵانی 1917-1919 شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی برا گه‌وره‌ی شێخ عبدالرحمن شرنخی دا بۆ کاروباری شۆرش ده‌ینێرێته کوردستانی تورکیا و له‌وێ(موش)چاوی به شێخ عبدالقادر نه‌هری و شێخ سه‌عید پیران ده‌که‌وێ.
-له ساڵی 1919 به فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی به سه‌رۆکایه‌تی هێزێکه‌وه ده‌چیته هاواری شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه.به‌شێک له هێزه‌که‌ی له دۆڵی پیاوه و به‌شێکی دیکه‌ی له ناوچه‌ی(باڵه‌ک)ه‌وه ده‌رۆن.له رێکه‌دا توشی شه‌روشۆری عه‌شیره‌ته دۆسته‌کانی ئینگلیز ده‌بن وه چه‌ندین شه‌هید ده‌ده‌ن.تا به‌ڕایی هێزه‌کان ده‌کاته ناوچه‌ی سلێمانی.شۆرش کۆتایی دێت و شێخ مه‌حموود خۆشی به‌دیل ده‌گێرێ.
-له نێوان ساڵانی 1920-1921 دا له‌گه‌ل هێزێک دا ده‌چێته هاواری ئه‌ندڕانیک پاشای ئه‌رمه‌نیه‌وه له تورکیا و ئه‌و و چه‌ندین هاووڵاتی دیکه‌ی ئه‌رمه‌نیش له کۆشتاره‌که‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کانی تورکیا رزگار ده‌که‌ن ئه‌ندرانیک پاشا و خێزانه‌که‌شی ده‌گه‌یێننه سوریا خۆشیان تا له زاخۆ ده‌گه‌رێته‌وه (14)شه‌هید ده‌ده‌ن.
-له 1931/12/9 له راپه‌رینی یه‌که‌می بارزاندا شه‌ڕی(به‌رقی به‌گ)به هه‌شتا بارزانیه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تی شکاند و به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید 126 کوژراوی دوژمن به جێهێشت.
-له شه‌وی1932/4/4،3 له شه‌ڕی دۆڵی ڤاژیێ سوپای(دای)شکاند و له به‌رامبه‌ر دوانزده شه‌هید دا(253)کوژراوی دوژمن له مه‌یدانی شه‌ره‌که به جێ‌مان.
-له 1933/6/22 له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانه بارزانیه‌کان په‌نا ده‌باته به‌ر خاکی کوردستان.
-له به‌هاری ساڵی 1933 دا که حکومه‌تی تورکیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌گرێ و ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراق ده‌کاته‌وه مسته‌فا بارزانی نه‌مر به خۆی و خێزانی بارزانیه‌کان وه به‌یارمه‌تی برا کورده‌کانی تورکیا خۆی ده‌رباز ده‌کات و ده‌گه‌رێته‌وه ناوچه‌ی بارزان.حکومه‌ت عێراقیش ناچار ده‌کات له کۆتایی ئابی 1933 دا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ئازاد بکات بێگه‌ڕێنێته‌وه بارزان.
-له ناوه‌راستی 1936 دا که بۆ ووتوێژ ده‌چێته موسل له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ له لایه‌ن موته‌سه‌رفی ئه‌وسای موسڵه‌وه ده‌رمانخوار ده‌کرێ.وه به موعجزه له مه‌رگ رزگاری ئه‌بێ پاش دوو هه‌فته بێ هۆشی.هه‌ر له کوتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆی و شێخ ئه‌حمه‌دی برای و هه‌موو خێزانه بارزانیه‌کان ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ به‌غدا و شاره‌کانی دیکه له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رکرێن.
- له 1943/7/12 بارزانی نه‌مر پاش چه‌ندین سال ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ست به سه‌ری به یارمه‌تی حزبی هیوا و چه‌ند که‌سانێکی نیشتمان په‌روه‌ر له سلێمانی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌گاته(شنۆ)ی کوردستانی ئیران.هه‌ر دوو حکومه‌تی عێراق و ئیران هه‌ر یه‌که‌یان(50000)په‌نجا هه‌زار دینار پاداشت بۆ سه‌ری بارزانی ته‌رخان ده‌که‌ن.به‌ڵام بارزانی 1943/7/28 ده‌گه‌رێته‌وه ناوچه‌ی بارزان وه ماوه‌ی دوو مانگدا پتر له دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ کۆ ده‌بێته‌وه وه شۆرشی 1943-1945 بارزان ده‌ست پێ ده‌کات.
-1943/10/2 شه‌ری به ناوبانگی(شانه‌ده‌ر)
-1943/10/12 شه‌ری به ناوبانگی(خێره‌زۆک)
- 1943/11/6 شه‌ری به ناوبانگی(گۆره‌توو)
-1943/11/10 شه‌ری به‌ناوبانگی(مه‌زنێ)
-1943/11/29 ده‌ست پێکردنی و توێژ له‌گه‌ل حکومه‌ت دا.
-1945/1/15 لێژنه‌ی ئازادی پێک ده‌هێنێ.
-1945/8/25 شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
-1945/9/5 شه‌ری به ناوبانگی مه‌یدان مۆریک له‌م شه‌ڕدا به‌رامبه‌ر(5)شه‌هید.ده‌وڵه‌ت 80 دیل و 480 کوژراو به‌جێ ده‌هێلێ.
-1945/10/11 کشانه‌وه‌ی بۆ کوردستانی ئێران.
-1946/4/29 شه‌ری به‌ناوبانگی قاراوه له ناوچه‌ی سه‌قز به‌رگری کردن له کۆماری مهاباد له‌م شه‌ره‌دا 80 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای ئێران کوژران 120 یشیان لێ به‌دیل گیران به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکیان لێ بکه‌وێت.
-1946/5/15 شه‌ری گه‌وره‌ی(مل قه‌ره‌نی)یا(حامه‌شاه).
-1946/8/16 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامه‌زراند.
-هه‌فته‌ی یه‌که‌می 1947/3 شه‌ری(ئه‌لۆسی)
-1947/3/13 شه‌ری گۆجار.
-
-1947/5/18 شه‌ری به‌ره‌ی(شنۆ)و نه‌غه‌ده.
- 1947/3/24 شه‌ری قارنه(ناوچه‌ی خانه).
-1947/9/25 شه‌ری(هه‌ڤرس-هه‌له‌ج)ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ.
-1947/4/3 شه‌ری نێرگێ(به‌ره‌ی زه‌ر)بارزانی نه‌مر خۆی به سوکی بریندار ده‌بێت.
-1947/4/19 دێته‌وه ناو خاکی کوردستانی عێراق.
-1947/5/25 ده‌گاته گوندی بای له کوردستانی تورکیا.
-1947/5/27 ده‌گاته گوندی جێرێ له کوردستانی ئێران.
1947/6/11،9 شه‌ری مه‌زنی چیای(سوسز)و ده‌شتی(ماکۆ)ئه‌و شه‌ره سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌بێ وه‌ستان سوپای ئێران به هه‌موو تۆپ و فرۆکه و تانکیان به‌کارهێنا به‌ڵام(271)لێ به‌دیل گرتن له سوپای ئێران.
- له رۆژی 1947/6/18 بارزانی نه‌مر و هێزه‌که‌ی له ئاوی ئاراس په‌رینه‌وه و گه‌یشتنه سه‌ر خاکی سۆڤیه‌ت.
-1947/9/29 بارزانی له شاری(نه‌خچه‌وان)ی ئه‌رمینیا گوێزرایه‌وه شاری(باکۆ)پایته‌ختی ئازربایجان.
1948/1/19 له کونفرانسێکی گشتیدا که هه‌موو کورده ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران ئاماده ببوون سه‌رکردایه‌تی سیاسی هاوبه‌شی بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌لبژێردرا بارزانی به‌سه‌رۆکی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه هه‌ڵبژێردرا.
-1948/8/29 خۆی و هه‌ڤاڵانی له(باکۆ)بۆ شاری تاشقه‌ندی پایته‌ختی کۆماری ئوزباکستان ده‌گوێزنه‌وه.
-1949/3/13 بارزانی له هه‌ڤاڵانی داده‌برن و خۆی و ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری(چه‌مباێ)له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئۆرال و له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌گرێ.
- 1951/9/1 ده‌گه‌رێته‌وه تاشقه‌ند.
- له مانگی ئایاری 1953(ستالین)ده‌مرێ و(خرۆچۆف)دێته سه‌ر کار(بارزانی ده‌گوێزرێته‌وه(موسکو)وه چه‌ند جارێکیش چاوی به (خرۆچۆف)ده‌که‌وێ.
-1958/10/6 پاش شۆرشی ته‌مووز و پاش پتر له دوانزه سال ده‌ربه‌ده‌ری گه‌یشته‌وه به‌غدا.
- له سه‌ره‌تای ئازاری 1960 گه‌رایه‌وه بارزان.
1961/9/11 شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول ده‌ستی پێ کرد.
-1970/3/11 ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق به ده‌ست هێنا.
-1971/9/29 ناحه‌زانی کورد و کوردستان پیلانێکی مکوم و نه‌خشه کێشراوی دووریانیان بۆ نایه‌وه که به موعجزه لێ رزگار بوو.
-له ئاداری 1974 ده‌ستی دا به شه‌ری به‌رگری.
- له ئاداری 1975 له ئه‌نجامی رێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌زائیر دا ئه‌و پیلانه نێو ده‌وله‌تیه‌ی که له شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن کرا به خۆی و سه‌دان هه‌زار کوردی عێراقه‌وه چوو کوردستانی ئێران.
-1979/3/1 له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
-1979/3/5 له کوردستانی ئێران له شاری شنۆ له‌سه‌ر سنوری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا به خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
1993/10/6 ته‌رمی پیرۆزی مسته‌فا بارزانی و ئیدریسی هه‌میشه زیندوو گه‌رایه‌وه کوردستان له بارزان به خاک سپێردران.
aziz M sefti 2009 Kurdistan
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق